ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان، لە ھەولێر دوو شوێن بۆ دروستکردنی شوقەی کرێنشینان دیاری کراون ئەوانیش ناوچەی گەڕەسۆر لە بنەسڵاوە و باغولمنارەیە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەست بە پڕۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دەکرێت.
سەبارەت بە دواکەوتنی پڕۆژەکە پارێزگای هەولێر ڕوونی کردۆتەوە کە “دواکەوتنی پڕۆژەکەش بۆ گۆڕینی ڕەگەزی زەوی پڕۆژەکە دەگەڕێتەوە و ھیچ ھۆکارێکی دیکەی نەبووە.”
لەبارەی کاتی دروستکردنیشی جەختی کردۆتەوە کە “ئێستا ئامادەکاری تەواو کراوە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا وەبەرھێنەر دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکات.”
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە “بۆ ئەو فۆرمانەی کە لەلایەن کرێنشینانیش پڕکراونەتەوە لە دیوانی پارێزگای ھەولێر تیرورپشک بۆ ناوی کرێنشینان دەکرێت و دواتر دەست بە دروستکردنی پرۆژەکە دەکرێت