یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

سێ پارکی گشتی لە پارێزگای دهۆک دروست دەکرێن

پارێزگای دهۆک رایده‌گه‌یه‌نێت، سێ پارکی گشتی لەو پارێزگایه‌ و قەزای سێمێل دروست دەکرێن.

لە میانەی راگەیەندراوێکی پارێزگای دهۆک ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ (چوارشەممە 29ی ئادار / مارسی 2023)، لەبارەی دروستکردنی سێ پارکی گشتی له‌ سنووری پارێزگای دهۆک، عەلی تەتەر پارێزگاری ئەو شارە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد و  تێیدا بڕیاردرا دەست بە دروستکردنی هەر سێ پارکەکە بکرێت کە بریتین لە:

– پارکی گشتی لە ناوچەی ئالۆکا له‌ پارێزگای دهۆك

– پارکی گشتی لەناو  قەزای سێمێل

– پارکی گشتی لە شوێنی ناوچەی پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە پارێزگای دهۆک.

پارێزگای دهۆک ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر سێ پرۆژە ستراتیژین، بە تایبەتی پارکی ئالۆکا كه‌ بە چەند قۆناغێک دروستدەکرێت.