بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی داهاتوو بڕیار لەسەر چاپکردن و ڕەتکردنەوەی دراوی جۆری 20 دیناری دەدرێت، هەروەها لەبارەی دابەزینی نرخی دۆلاریش مژدەیەک دەداتە هاووڵاتییان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی 03ـی 2023 محەمەد مونیر، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی وەبەرهێنان لە بانكەكە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پاكێج و ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی عێراق بەشداربوون لە سنوورداركردنی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی دۆلار، هەروەها لە ماوەی داهاتوودا پێشبینی كەمبوونەوەی جیاوازی نێوان نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمی نرخی دۆلار لە بازاڕ دەکرێت، ئەمەش لەگەڵ گرتنەبەری پاكێجی یەكەم و دووەم و سێیەمی بانكی ناوەندی، پشتگیری بەردەوامی حكوومەت.
ڕاشیگەیاند: بانكی ناوەندی لە نوێكردنەوەی بەردەوامدایە بۆ هەموو ڕێكارەكان، هەر هەنگاوێک كە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت و ڕادەی وەڵامدانەوە و كاریگەرییەكانی لەسەر بازاڕ هەڵدەسەنگێنرێت.
سەبارەت بە چاپكردنی دراوێکی نوێ، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی وەبەرهێنان لە بانكەكە ئاماژەی بەوەدا كە “فەرمانگەی دەركردن و گەنجینە كار بۆ لێكۆڵینەوە لە ئەگەری چاپكردنی پارەیەكی نەختینەیی لە جۆری 20 هەزار دیناری دەكات و لە ڕۆژانی داهاتوودا بڕیاری ڕەزامەندی یان ڕەتکردنەوە لەسەر چاپکردنی دەدرێت.