* ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له پاڵاوتنی یۆرۆی 2024: جۆرجیا ـ نه‌رویج 19:00، سویسرا ـ ئیسرائیل 21:45، سكۆتله‌ندا ـ ئیسپانیا 21:45، توركیا ـ كرواتیا 21:45، وێڵز ـ لاتڤیا 21:45.
* یارییه دۆستانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه: ژاپۆن ـ كۆلۆمبیا 13:20 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ، كۆریای باشوور ـ ئۆروگوای 14:00، ئێران ـ كینیا 20:00، ئه‌ڵمانیا ـ به‌لجیكا 21:00، ئارجێنتینا ـ كوراساو 23:00، سعوودیه ـ بۆلیڤیا 23:00، مه‌غریب ـ پیرۆ 23:00.
* پێگەی فەرمی یانه‌ی تۆتێنهام: بەڕێککەوتنی هەردولا کۆتایی بە گرێبەستی نێوانمان لەگه‌ڵ ئا‌نتۆنیۆ کۆنتی هات، سوپاسی کۆنتی ده‌كه‌ین کە لەماوەی رابردوو خزمەتی یانەکەی کردووە و كردووه و کریستیان ستێلێنی تا کۆتایی ئەم وەرزە لە شوێنی کۆنتی راهێنەرایەتی یانەکەیان دەکات.
* رۆژنامه‌ی ماركا: كارلۆ ئانچیلۆتی ده‌یه‌وێت له ریال مه‌درید به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دووربخرێته‌وه راسته‌وخۆ ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل.
* رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا: سەرجەم یانەکانی خولی ئەمریکی ئاماده‌ن بەشێک لە مووچەی مێسی دابین ده‌كه‌ن، بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەست لەگەڵ یانەیەک لە خولی ئه‌مریكی واژۆ بکات، هەروەها مێسی ئازاد ده‌كرێت له هەڵبژاردنی یانه‌یه‌ك، ئایا ڕوو لە ئینتەر میامی دەکات، یان بچێتە لۆس ئەنجلۆس، یان پێیباشه لە نیویۆرک بژیت، لیۆ خۆی سه‌ربه‌سته كام شوێن هه‌ڵده‌بژێرێت.
* رۆژنامه‌ی سپۆرت: یانه‌كان له خولی ئەمریکی ئاماده‌ن مووچه‌ی یاریزانێك بده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی یارییان بۆ بكات، بەڵام تەنیا بوونی مێسی لە پاڵەوانێتییەکەدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی گەورەی نرخی مافی پەخشی تەلەڤزیۆنی، به‌مه‌ش فرۆشتنی مافی پەخشکردنی یارییه‌كانی خولی ئه‌مریكی بە ئامادەبوونی مێسی بەهای دارایی یانه‌كان زۆر زیاد دەکات کە هەموو یانەکان به‌هۆی مێسی سوودمه‌ند ده‌بن.
* رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیا: بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا ئۆفەرێک بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشکەشی گۆندوگانی ئەڵمانی دەکەن بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات. ته‌نانه‌ت هیچ رێگریەک نابێت لەبەردەم گرێبەستەکە بەتایبەت چونکە گرێبەستەکهی گۆندوگان لە کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ مان سیتی کۆتایی دێت، لە هەمان کاتدا یاریزانەکە حەز دەکات یاریی بۆ بارسا بکات.
* رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیا: دانیێل لیفی سەرۆکی یانەی تۆتێنهام بیر لەوە دەکاتەوە دەست بە گفتوگۆ بکات لەگەڵ جۆلیان ناگڵیسمان بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوای ئەوەی ئا‌نتۆنیۆ کۆنتی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
* خیسۆس كاساس راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق: ئازادییه‌كی ته‌واوم له هه‌ڵبژاردنی یاریزانان هه‌یه، كام یاریزان ئاستێكی به‌رزتر پێشكه‌ش بكات له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاریی ده‌كات، دڵنیام ده‌توانم عێراق بكه‌مه هه‌ڵبژارده‌یه‌كی كێبڕكێكار و یه‌كێك له هه‌ڵبژارده به‌هێزه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا.