گۆررانی موزیكی كوردی وه‌ك زۆربه‌ی كایه‌كانی ژیانی كورده‌واریمان له قه‌یران دایه، جڵه‌وی گۆرانی كوردی كه‌وتۆته ده‌ست كه‌سانێك كه له گرنگی و هه‌ستیاری و ڕۆڵی گۆرانی تیناگه‌ن، بۆ پاره‌و پول، نرخی گۆرانی كوردی كوردی هه‌ڕاج ده‌كه‌ن.. بۆ ئه‌و ته‌وه‌رانه‌و، چه‌ندین باسی تر له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندان (عادل حه‌مه‌كه‌ریم، چالاك سدیق، غه‌مگین فه‌ره‌ج، زۆزگ قه‌ره‌داغی) به خه‌مخۆریه‌وه ڤفتووڤۆمان كرد.
قسه‌و باسمان له‌سه‌ر چالاكی كردن و، شێوازی چالاكیهكان و گرنگی دان به ڤیستیڤاڵ و چالاكیه هونه‌ریه‌كان كرد.
عادل حه‌مه كه‌ریم:
له ئێران ساڵانه ڤیستیڤاڵی ئامیره میللیه‌كان ده‌كرێت و خه‌ڵاتیان پێده‌دات، كوا لێره شتی وا ده‌كرێت؟
غه‌مگین فه‌ره‌ج:
كاتی خۆی له به‌غدا ڤیستیڤاڵی تاكژهنین ده‌كرا، بۆ لاوان ده‌كرا ساڵێكیان ئێمه سێ كه‌س له سلێمانی به‌شدار بووین و یه‌كه‌م بووین (من به ترامپێت و، كاروان عوسمان به عودو، ئاكۆعهزیزبه كه‌مان)، ئێستا زۆر دام و ده‌زگامان هه‌یه یان ئیشه‌كان نازانن، یان ده‌یزانن و نایكه‌ن.
زۆزگ قه‌ره‌داغی:
له ڤیستیڤاڵه جیهانیه‌كانیش سه‌یری سیڤی و تایتڵهكانیان بكه كه چۆن هونه‌رمه‌نده‌كان دهمناسێنیێت و ده‌ڵێ له فڵان ڤیستیڤال به‌شداربووه‌و، پله‌ی یه‌كه‌می به ده‌ستهێناوه، واته حساب بۆ ههمووبهشداری كردن و هه‌وڵ و چالاكیه‌ك ده‌كرێت.
- له‌و باسه‌دا هاتینه سه‌ر گفتووگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و شێوه كلاسیكه‌ی كه گۆرانی كوردی پیك ده‌هێنێت، ئایا پێویسته چی بكریت بۆ ئه‌وه‌ی گۆرانی كوردی خۆی نوێ بكاته‌وه؟ هه‌وڵی تاكه كه‌سی هه‌یه بۆ توێ بوونه‌وه‌ی گررانی كوردی، ئایا هه‌وڵه‌كان جێگای خۆیان گرتووه؟ چی بكرێت بۆ جیگاگرتنی هه‌وڵه جدیه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی كورد…؟
غه‌مگین فه‌ره‌ج:
به ته‌نها گۆرانی له‌و فۆڕمه‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه، ناوچه‌كه هه‌مووی وایه، ئه‌وه شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی گۆرانی، من وه‌كو خۆم زۆر ده‌مێكه له‌و شێوازه ده‌رچووم، له‌سه‌ر هه‌ندێك قه‌سیده‌ی قورسی وه‌ك قه‌سیده‌كانی شێركۆ بێكه‌س ئیشم كردووه، له راستیدا هه‌وڵی جۆراو جۆر هه‌یه، بۆ ئیش كردن له دانانی ئاواز‌و گۆرانی، ئه‌گه‌ر شێوازه كۆنه‌كه‌ش بمێنێته‌وه ئاساییه، ده‌كرێ شێوازی تریش هه‌بێت،هه‌موو ناوچه‌كه ئه‌و شێوازه‌یان هه‌یه، تورك، فارس، عه‌ره‌ب، یۆنانی، هیند…هتد.
فۆڕمێكی باوه،جوانه ئه‌گه‌ر هه‌بێت، ئه‌و فۆرمه فۆرمیكی باوی گۆرانی مرۆڤایه‌تیه.
زۆزگ قه‌ره‌داغی:
میدیای كوردی گرنگی به شێوازه جۆراو جۆره‌كانی گۆرانی و موزیك نادات، بۆیه خه‌لك ته‌نها له‌سه‌ر شێوازه كۆنه‌كه ده‌وه‌ستێت، له‌و كه‌ناڵانه‌وه گرنگی نادرێت به موزكێكی (جاد) و پوخت، ته‌نها كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه شوێنی به‌رنامه‌كانی خۆیان پڕ بكه‌نه‌وه.
(ڤێردی) وه‌ك موزیكژهنیكی جیهانی له ئۆپێراو دانراوه‌كانیدا كاری له‌سه‌ر گۆرانی و شیوازه میللیه‌كان كردوه، ئه‌وه‌ی ئه‌و له به‌رهه‌مه‌كانیدا بهكاریدههێنان پینهدۆزو خه‌لكی ئاساییی هه‌موو ده‌یانزانی چونكه هونه‌رێكی میللی بوون.ئه‌و ئاوازانه‌ی له (ئاریا) ی ناو ئۆپێرایهكان به‌كارده‌هێنا.
گۆرانیبێژ له دونیای ده‌ره‌وه‌دا به هه‌ولدان پێشده‌كه‌وێت و توانای میانهكانی زیاتر ده‌بێت. لێره بواری ڕاهێنان و پیشكه‌وتن بۆ گۆرانبێژێكی داماوه نه‌بووه. تا كلاسیكیه‌تی گۆرانی تێپه‌ڕێنێت.
غه‌مگین فه‌ره‌ج:
گۆرانیه‌كانی (لید) ئه‌وه‌ی (شۆبێرت) به‌كاری ده‌هێنێت، كه فۆرمیكی ساده‌و ساكاری ناو خه‌لكن كراون به فۆرمێكی جیهانی، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی (خاچادۆریان) گوێ‌بگرین سه‌مای بالیهكانی زۆربه‌ی ئه‌و ئاوازه میللیانه‌ن و هێناویه‌تی دایڕشتونه‌ته‌وه.
چالاك سدیق:
له ئێستاشدا گۆرانی دانراومان هه‌یه كه ئه‌و قاڵبه كۆنه‌ی تێپه‌راندوه بۆ نمونه گۆرانیه‌كی (عهزیزشارۆخی) هه‌یه، گۆرانی (كیژۆڵه‌ی چاو ڕه‌شی كورد) سه‌ره‌تا له سكێڵی (ڕاست/ دۆ)ه، دواتر ده‌چیته (به‌یات/سۆڵ)، ئه‌مه گۆرانكاری (میلۆدیشن)، هه‌ست ده‌كه‌ی دیمه‌ن و په‌رده‌یه‌كی تر ده‌كرێته‌وه، بۆنمونه (بولبولی باڵ شكاو) زۆری تر ئاوا گۆڕانكاری تێدایه، خۆم ئه‌كه‌ر گۆرانیه‌ك بۆ منداڵان بكه‌م گۆڕانكاری تێدا ده‌كه‌م.
زۆزگ قه‌ره‌داغی:
به‌گشتی موزیسیانی كورد له ئه‌ده‌بیات و هۆنراوه‌و وێژه‌دا لاوازن،شاره‌زایی كه‌میان هه‌یه.
عادل حه‌مه كه‌ریم:
هه‌وڵی زۆر جدی هه‌یه كه گۆرانی كوردی له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه نه‌مێنێت و بچیته قۆناغی تازه‌وه. ساڵی (1999) من به‌رهه‌مێكم بۆ هونه‌رمه‌ند (ئازاد خانه‌قینی) كرد، كه هۆنراوه‌كه‌ی هی (جه‌مال غه‌مبار) بوو. نزیكه‌ی كاتژمێرێكی ده‌خایاند.گۆڕانكاری زۆر تێدا كرابوو. له ڤیستیڤاڵی په‌یمانگای سلێمانی زۆر گۆڕانكاریمان له شێوازی به‌رهه‌مه‌كان كرد، ماماۆستا غه‌مگین چه‌ندین به‌رهه‌می كردووه زۆر گۆڕانكاری تێدا كراوه، به‌رهه‌مه‌كانی دیاری قه‌ره‌داغی زۆر گۆڕانكاری تێدا كراوه.
غه‌مگین فه‌ره‌ج:
به‌رهه‌می (سوتماك) ی (به‌هجه‌ت یه‌حیا) فۆرمیكی زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ گۆرانیه‌كانی تری كوردی. فۆرمی جیاواز هه‌یه به‌ڵام كه‌مه.
چالاك سدیق:
ئه‌و گۆرانیه درێژانه له كه‌ناڵه‌كان په‌خش ناكرێن و ناناسێنرێن.
عادل حه‌مه كه‌ریم:
گۆرانی ئێستا وه‌ك و ئاماده كردن و دابه‌شكردن زۆر له هی پێشتر باشتره، به‌ڵام ئێستا ڕاگه‌یاندنه‌كان نایهگهینن به‌خه‌ڵك، تا پێێ ئاشنا ببن.گۆرانی و موزیك ئه‌گه‌ر هۆكارێك نه‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ناگاته خه‌لك.
غه‌مگین فه‌ره‌ج:
چالاكیه جدیه هونه‌ریه‌كان زۆر كه‌من بۆ گه‌یاندنی گۆرانی كوردی، گۆرانی نادروست هێند به تیژڕه‌وی ده‌ڕوات ئێمه‌ی جدی فریایان ناكه‌وین، به بڕوای من كه‌می چالاكیهكان موزیك له‌و فۆڕمه‌دا پێناسه ده‌كات كه ئێستا هه‌یه.
چالاك سدیق:
به ڕای من ئاواز دانه‌ره‌كان ده‌بێت كۆمه‌ڵێك بنه‌مای ئاواز دانانی جیاواز بزانن، زۆربه‌ی ئاواز دانه‌ره‌كان هه‌ر ئه‌و شێوازه كۆنه‌ی ئاواز دانان ده‌زانن، بۆیه ته‌جاوز ناكه‌ن.
عادل حه‌مه‌كه‌ریم:
ئێستا له جیهانیش ئاواز دانه‌ر هه‌یه له‌سه‌ر شێوازی كۆن ئاواز ده‌نوسێته‌وه، له‌سه‌ر شێوازی شۆبێرت،به‌ڵام به هۆنراوه‌ی تازه، هه‌ردی سه‌لاح، زه‌كه‌ریا، عه‌دنان كه‌ریم، به‌هجه‌ت یه‌حیا، كانی .. هه‌ندێك به‌رهه‌میان كردوه به‌و شێوازه كلاسیكه زۆر جوانن.
غه‌مگین فه‌ره‌ج:
ئه‌مه سروشتی كاركردنه گۆڕانكاری دروست ده‌كات، ده‌بێت گۆڕانكاری دروست بێت، زۆر جار هونه‌رمه‌نده‌كه، ئاواز دانه‌ره‌كه گۆرانكاری دروست ده‌كات.