حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شه‌ش هه‌زار كورسیی بۆ خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا و دیبلۆمی باڵای ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29/3/2023، ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، وەرگرتنی شه‌ش هەزار کورسیی خوێندنی باڵای راگه‌یاند، کە 1800 کورسی بۆ دوکتۆرا و نزیکەی 3000 هەزار کورسی بۆ ماستەر و 1200 کورسی بۆ دیبلۆمی باڵا تەرخان کراون، ئه‌وانه‌ش دابەشی سێ بازنەی سەرەکی کراون، ئەوانیش وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و دەرەوەی وەزارەته‌كان.
لەبارەی ڕێنوێنییەکانیشەوە، وەزیری خوێندنی باڵا، باسی لەوە کرد، کە ڕێنوێنییه‌كان زۆر باش گونجێنراون بۆ دۆخی ئێستا و ئاستی داواکارییەکان، هەرچی ڕسوماتی خەرجی و پێشکەشکردنه، تەنیا کەسوکاری پلە یەکی شەهیدانی کوردستان، دەبەخشرێن.