سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبیینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند و راگه‌یاندراوه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ی3ی2023،  ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم نیمچە هەورە بەگشتی، سنوری پارێزگای دهۆک ئاسمانی نیمچە هەورەو دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ باران بارین لە ئێوارەدا کاریگەری بارانەکە زیاتر دەبێت دەگۆرێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگاکە .
كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌” پله‌كانی به‌راورد به‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ 28ی3ی2023
 بە   یه‌ك تا دوو پلە  به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

له‌ باره‌ی كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ش راگه‌یاندراوه‌،ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێک ناوچە نیمچە هەورە بەگشتی جگە لە سنوری پارێزگای دهۆک ئاسمانی نیمچە هەورەو هەوری تەواو دەبێت لەگەل کەمێک باران بارین لەسەر ناوچە جیا جیاکانی ئەم پارێزگایە، لەدرەنگانی شەودا کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد روو لەناوچەکەمان دەکات پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە بەچەند پلەیەک .   
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌” پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ دوو تا سێ پله‌ نزم ده‌بێته‌وه‌. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:  20 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ:   17 پلەى سیلیزى
سۆران:  18  پلەى سیلیزى
گەرمیان:  23 پلەى سیلیزى