سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

شاندی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا لەسەر پرسی نەوت درێژە بە دانوستاندنەکان دەدا

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی وەزیری دارایی و ئابووری لە بەغدا بەردەوامی بە دانووستاندنەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی دەدەن.

شاندەکە پێکهاتووە لە ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری کە سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات و هەریەک لە کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت و د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەندامی شاندەکەن.
ئەم شاندەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، لە بەغدا گفتوگۆ لەسەر پرسی نەوت دەکەن و درێژە بە دانووستاندنەکان دەدەن بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، بڕیاریشە چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەسەر ئاستی باڵا ئەنجامبدرێت.