ھاودەنگ فاروق
بەشـــداریی ســـەرۆکی حکوومەتی کوردســـتان لـــە کۆڕبەندی” دایەلۆگی مەنامە ۲۰۲١” لـــە وەختێکدایە، ناوچەکە بە دۆخێکی سەخت و پڕمەترسیدا تێدەپەڕیت، گۆڕانکاریی جیددی و گەورە بەڕێوەیە، جارێکی دی ســـتراتیژیەتی ئەمنیی جیهانی و ئیقلیمی لەبەردەم گۆڕانکاری و بنیاتنانەوەی نوێدایە؛ مەترسیی پێکدادان و شەڕی سارد و گەرمی زلهێزانی ناوچەکە و جیهان بە کەرستەی
جیاواز و ئامرازی نوێ لەئارادایە.
بەشـــداربوونی ئاستبەرزانەی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندێکی وەها گرنگدا، دەلالەتی ئەوەیە، یەکەم: حکوومەتی کوردســـتان وەک هێـــز، وەک “سیاســـەت – ســـتراتیژ” وەک جوگرافیا، بە کاراکتەرێکی گرینگ لە هەر جووڵەیەکی سیاســـی و ئاسایشـــی ناوچەكەدا، حسابی لەسەر دەکرێت.
دووەم: هەرێمی کوردســـتانیش هەم لە داڕشـــتنەوەی سیاسەت و ســـتراتیژیەتی نوێـــدا، ڕۆڵی کارای دەبێت لە سەقامگیرســـی ناوچەکەدا، هەمیش لە پارێـــزگاری لە ئەمنیەتی قەومی خۆی،
دەتوانێ باشتر هەنگاو بنێ و سیاسەتی سەربەخۆیانەی خۆی لە
بۆتەی ڕووداوەکان و لە بەردەم تەحەدییەکاندا باشتر بەرجەستە بكات، لەو نێوەدا وەك لە گوتارەكەی كاك مەســـروردا هاتبوو، حكوومەتـــی كوردســـتان دەزانێ چـــۆن مامەڵەیەکـــی ژیرانە و
هاوسەنگ لەگەڵ هەموو هێز و جەمسەرەکاندا بکات.
جـــاران ئەم جـــۆرە گردبوونەوانـــەی کەنـــداوی عەرەبی، وەک ناوەندێک بۆ پاراستنی ئەمنی قەومیی عەرەبی دەناسران، بەڵام ئێســـتا، ئەمنی قەومیی کوردیشـــی تێدا ڕەچاو دەکرێ، چونکە کورد خۆی بەشـــدارە لە داڕشـــتنەوەی سیاســـەت و ستراتیژی ئەمنیـــی ناوچەکە، خۆی تێیدا لە ســـەر ئەرزی واقیع دیفاکتۆ وکاراکتەرێکی بەهێز و چالاکە.
هەرێمی کوردســـتان خاوەنـــی ڕوئیا و ســـتراتیژێكی ڕوونە بۆ داهاتـــووی ناوچەکە، ئێســـتا بۆتە جێی متمانـــەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، خۆی یەکلا کردۆتەوە کە هیزێکی ئاشتیخوازە و لە هەمان کاتیشدا، دژی تیرۆرە و لە شەڕی تیرۆریشدا سەرکەوتوو بووە.
لەناوخۆی هەرێمیشدا، دەمێكە لە پرۆڤەی دیموكراسی تێپەڕیوە
وتاقیكارییەكەی ســـەربەرزانە تێپەڕاندووە.
ئێستا لە هەرێمی
كوردســـتاندا نە هیچ خاوەنڕایەكی سیاســـیی جیاوازبیر لەسەر بیروباوەڕی جیاوازی سیاسی لە زیندانە و نە كەسیش لەبەردەم مەحكەمەدایـــە، كەوابوو بیروباوەڕی سیاســـی لە كوردســـتان لەوپـــەڕی ئازادیـــدا ڕێی پـــێ دراوە.
لە بابەت پرســـی ژنان و مافەكانی مرۆڤیشەوە بەگشتی، كوردستان نەك لە هەموو وڵاتانی دەوروبەری خۆی لەپێشـــترە، بگرە نموونەیەكی سەركەوتووە و بووەتە جێی ســـەرنجی وڵاتانی پێشـــكەوتووە. ئیتر بۆ پرسی پێكەوەژیانی ئیتنیـــك و ئایینزا جیاجیاكانیش ئەوە بۆچوونی بەرپرسان و میدیاكانی وڵاتانی ئەورووپی بەڵگەن. کۆڕبەندی مەنامە ســـەلماندی، کە ئاڵای کوردستان، ئەزموونی پاراستنی ئاسایشی کوردســـتان، دوو سیمبولی هێندە گرینگن کە تۆکمەترین سیستەمە ئەمنییەکانی ناوچەکە، پێویستە وانەی لێ وەرگرن.
مەســـرور بارزانیش مامۆســـتای ئەو ئەزموونەیە. بۆیـــە هەمووان بە تامەزۆرییەوە گوێـــی بۆ دەگرن و گوتەکانی دەنووسنەوە.