چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٨-٣-٢٠٢٣) لەسەر کێشەیەکی خێزانی لە گەڕەکی (بەستەپیازە) شەڕێک لە نێوان سێ ئامۆزا دروست بوو، لە ئەنجامدا یەکێکیان بەناوی (بارق انور مدی) تەمەن (٣٥ ساڵ) کوژرا و برایەکیشی بە ناوی (ت. ا. م) تەمەن (٤١ ساڵ) بە دەستی ئامۆزایەکیان بریندار بوو، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداو سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی وردن لە چۆنیەتی و هۆکاری ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتباری بکوژ.