پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌م وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كرد به‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سەرپەرشتیاری ئیدارە.

له‌ دیداره‌كه‌دا ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی کەرتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سنووری ئیدارەی سۆران و بە تایبەت بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و نۆژەنكردنەوەی پارك و باخچەكان و پرۆژە پێشنیاركراوەكانی ساڵی 2023ی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كرا.

وێڕای بەدواداچوونی خزمەتگوزاری و داواکاری هاووڵاتییان، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پاڵپشتی خۆی بۆ جێبەجێکردنی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەربڕی.