پارێزگاری دهۆک بە نووسراوێکی فەرمی داوای لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد ئاکرێ بکرێتە پایتەختی نەورۆز.
ئەمڕۆ سێشەممە (28ـی ئادار/مارسی 2023)، راگەیاندنی پارێزگای دهۆک بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ عەلی تەتەر، پارێزگاری ئەو شارە بە نووسراوێکی فەرمی داوای لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە ئاکرێ بکرێتە پایتەختی نەورۆز.
هۆکاری ئەو داوایەی پارێزگاری دهۆک بۆ کەلتوورە جوانەکەی ئاکرێ لە جەژنی نەورۆز، ئاهەنگە جیاوازییەکەی ئەو شارە لەگەڵ شارەکانی دیکە بۆ نەورۆز و ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیارە ناوخۆیی و بیانییەکان کە بۆ بەشداریکردن لە مەرسیمەکانی نەورۆز سەردانی ئەو شارە دەکەن، گەڕێندراوەتەوە.