چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ سێ شەممە 28- 3- 2023
كەش/ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەدوای نیوەرۆە  دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی باران بە تایبەی لە ناوچەكانی بەشێك لە پارێزگای سلێمانی و گەرمیان وە لە هەندێ ناوچە شاخاوییەكان, لە كاتەكانی ئێوارەدا بە گشتی ئاسمان بۆ نیمچە هەور و ساماڵ دەگۆرێت.
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێت بە (1-2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو. 
خێرای با / 10 – 20  كم/س. 
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 8 – 10 كم 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە 29- 3- 2023
كەش/ بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە, بەڵام ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت ئەگەری بارینی شەستە باران هەیە لە كاتەكانی ئێوارەو شەودا لە سەر بەشێك لە ناوچەكانی  بە تایبەت ئاكرێ و شیلادزێ و ئامێدی و بارزان و دێرەلوك لە كاتی  باران بارین هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی ئەمرۆ . 
خێرای با / 10 – 20  كم/س. 
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 9 – 10 كم 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 21 
سلێمانی : 20
دهۆك : 17 
كەركوك : 22
هەڵەبجە : 20
زاخۆ : 18
سۆران : 17
گەرمیان : 25
بەشی پێشبینی / 28- 3- 2023