رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له وه‌ڵامی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌رعییه‌تێكی یاسایی و ده‌ستووریی هه‌یه و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش به ئاشتیانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه و كۆتایی به‌و ده‌نگۆیانه‌ی ده‌هێنێـت كه بڵاوده‌كرێنه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌رێمی كوردستان بابه‌تی مافی مرۆڤ یه‌كێكه له كاره پێشینه‌كانی حكومه‌ت و له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه نموونه‌یه‌كی هه‌ره پێشكه‌وتوو پیشاندراوە.
دیندار زێباری راشیده‌گه‌یه‌نێت، زۆر جار ئۆپۆزسیۆن و میدیا و ماڵپه‌ڕه‌كانیان ئه‌م هه‌له‌یان قۆستووه‌ته‌وه، كه گوایه ره‌وشی گشتی له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات، ئه‌مه وانییه ئۆپۆزسیۆن بۆ مه‌رامێكی تایبه‌ت بابه‌تێكی وه‌ها زه‌ق ده‌كاته‌وه.
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌شڵێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ڵبژاردن هاتووه‌ته سه‌ر حوكم و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش ئاشتیانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
زێباری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، خودی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دانی به هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا ناوه و ده‌ڵێت، ئه‌م حكومه‌ته‌ی هه‌یه كارتۆنی نییه.
له‌باره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش زێباری رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان له‌ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و زیاتر له 21 لیوا یه‌كخراونه‌ته‌وه.