به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی، وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە، مەرج و رێکارەکانی بەدەستهێنانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکی و مه‌رجه‌كانی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتهكهی ئاشکراکرد.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سعوودیه رایگەیاند، داواکاری مۆڵەتی چه‌ك هه‌ڵگرتن، دەبێت هاووڵاتی سعوودی بێت و تەمەنی له 22 ساڵ کەمتر نه‌بێت و پێشینەی تاوانی نەبێت، هه‌روه‌ها داواکار بۆ مۆڵەت نابێت پێشینەی تاوانی هەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سعوودیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، کەسی پەیوەندیدار نابێت بەجۆرێک خاوەن پێدوایستی تایبەت بێت یاخود نەخۆشییەکی هەبێت کە رێگری بکات لە بەکارهێنانی چەک.
هه‌روه‌ها ده‌ستكاریكردنی هه‌ر پارچه‌یه‌ك لە پێکهاتەکانی چەکەکە، كه پێویستە بۆ وەرگرتنی مۆڵەت، رێگری لە پێدانی مۆڵەتەکە دەکات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیگه‌یاند، هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک لە سێ حاڵەتدا روودەدات، ئه‌ویش ئەگەر بڕیاردرا دەست بەسەر چەکەکە و تەقەمەنیەکانیدا بگیرێت، یان ئەگەر خاوەن مۆڵەت یەکێک لە مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتەکە لەدەست بدات، یان ئەگەر خاوەن مۆڵەتەکە بمرێت یان توانای بەکارهێنانی چەک لەدەست بدات.