سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێز لاهوور شێخ جەنگی دەکات

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٣/٢٥ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز لاهوور شێخ جەنگی، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی دایکیان، سەرەخۆشی لە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد، هەروەها هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامییان پێ ببەخشێت.

لای خۆیەوە بەڕێز لاهوور شێخ جەنگی، سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەی بۆ پەیوەندی و هاوبەشیی بەڕێزیان لە خەم و پرسەکەیاندا بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی.