به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ و ره‌شه‌بای به‌هێزه‌وه، حه‌وت كه‌س له ناوچه گوندنشینه‌كانی سەر بە ویلایه‌تی میسیسیبی ئه‌مه‌ریكا گیانیان له‌ده‌ستدا.
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ و ره‌شه‌بای به‌هێزه‌وه، حه‌وت كه‌س له ناوچه گوندنشینه‌كانی ویلایه‌تی میسیسیبی گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها بە هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما> ته‌زره‌یه‌كی زۆر باری.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ویلایه‌ته داوایان له هاووڵاتییان كرد، له ماڵه‌وه بمێننه‌وه، چونكه مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانییان دروست ده‌بێت.
ده‌زگای كه‌شناسی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ره‌شه‌بای تۆڕنادۆ به‌خێرایی 70 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، زیانی به باكووری رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی جاكسۆنی سه‌ر به ویلایه‌تی میسیسیبی گه‌یاندووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، شاره‌كانی سیلڤه‌ر سیتی و رۆلینگ فڕۆكی سه‌ر به ویلایه‌تی میسیسیبی ئەمەریکا، تووشی وێرانه‌یی هاتووه و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كەن، حه‌وت كه‌س به‌هۆی ره‌شه‌بای به‌هێز و بارانبارینی به‌خوڕی شەوی رابردوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ده‌زگای كه‌شناسی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، له‌ده‌ستپێكی دروستبوونی ره‌شه‌با و بارانبارینەکە، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بۆ پاراستنی ژیانی خۆت، ئاگاداربه، تۆ ئێستا له دۆخێكی وههادای كه ژیانت له مه‌ترسیدایه.