رۆژی شەممە 25ـی ئاداری 2023، فاتیمە قادر، دایکی لاهوور جەنگی لە سلێمانی کۆچی دواییکرد و بڕیارە تەرمەکەی ببرێتە قەزای کۆیەبەخاک بسپێردرێت.
لاهوور جەنگی لەبەردەم مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی، تەرمی دایکی دەبرێتەوە کۆیە و سبەی لەمزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی پرسەی بۆ دادەنرێت.
لاهوور جەنگی لەبارەی هۆکاری کۆچی دوایی دایکییەوە گوتی: “تەمەنی هەبوو؛ ئەم ماوەیەش کەمێک ناساخ بوو.”
فاتیمە قادر، هاوژینی شێخ جەنگی برا گەورەی جەلال تاڵەبانی، سەرۆككۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانییكوردستان بوو کە لە 4ـی شوباتی ساڵی 2016 کۆچی دواییکرد.