پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه راگه‌یاندرا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی3ی2023″ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەوردا دەبێت .
راشیگه‌یاندووه” لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بە تاییەتى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى نمە بارانێکی کەم هەیە”.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه” پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به‌دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌رزده‌بێته‌وه بە ( 2 – 4 ) پلە به‌رزده‌بێته‌وه.
له باره‌ی كه‌ش و هه‌وای سبه‌ی شه‌ممه‌وه راگه‌یاندراوه” ئاسمانی پارێزگاكان لە نێوان نیمچە هەورو هەورى تەواودا دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه” ئەگەری باران بارینیش هه‌یه لە ناوچە شاخاویەکاندا بە تایبەتى لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه” پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به ئه‌مڕۆ هه‌ینی بە (2-3) پلە به‌رزده‌بێته‌وه”.
له كۆتاییدا كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه”بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو له ماوه‌یه‌دا بە پلەی سیلیزی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر : 25 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 22 پلەى سیلیزى
دهۆک : 24 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 26 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 23 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 24 پلەى سیلیزى
سۆران : 25 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 28 پلەى سیلیزى