چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئومێد خۆشناو: هه‌ر كه‌سێك له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان نرخی كاڵا به‌رز بكاته‌وه‌ سزای توند ده‌درێت

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، له‌هه‌ر شوێنێك كاڵای ماوه‌به‌سه‌رچوو هه‌بێت، تیمه‌كانی چاودێری بازاڕ ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گرن.

پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، له‌مانگی ره‌مه‌زاندا هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ زیاتر ده‌بێت، له‌كاتی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و مانگه‌ پیرۆزه‌، بڕیاردرا تیمه‌كان كاره‌كانیان چرترده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز گوتی: هه‌ر كاتێك داواكاری له‌سه‌ر كاڵا زیاتربێت، نرخ به‌رز ده‌بێته‌وه‌، دووباره‌ له‌ رێگه‌ی تیمه‌كانی چاودێری بازاڕ، موتابه‌عه‌ی نرخ ده‌كرێت، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ رێگه‌ به‌وه‌ نادرێت، به‌بۆنه‌ی گه‌شت و سه‌یران و هه‌روه‌ها ده‌ستپێكی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز نرخی كاڵای رۆژانه‌ به‌رز ببێته‌وه‌.

ئومێد خۆشناو ده‌شڵێت: “ناتوانیین ئیجرائات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار كاڵاكان نرخیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌