پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

دژه‌تیرۆری كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌ ڕووداوێك شه‌هید بوو.

دژه‌تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند: بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ پێنجشەم (خەڵات ئەحمەد عەبدوڵا) پێشمەرگەی دژەتیرۆری کوردستان بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا بەهارییەکان ڕووی کردووەتە چیای مووسەکا لە دەڤەری مزووریی باڵا و لەوێ مینی پێدا دەتەقێتەوە و لە ئەنجامدا شەهید دەبێت.

دژه‌تیرۆری كوردستان هه‌روه‌ها پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی شەهید خەڵات كرد.

داواشیان له‌ خوای گەورە كرد ڕۆحی شەهید خەڵات بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت