مایک پۆمپیۆ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئیدارەی سەرۆک جۆو بایدن هەڵەیەکی ستراتیژی کردووە.
مایک پۆمپیۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “فۆکس نیوز” گوتی: ئیدارەی جۆو بایدن، سهرۆكی ئهمهریكا هەڵەیەکی ستراتیژی کردووە بە رێگەدان بە یەکگرتنی رووسیا و چین.
پۆمپیۆ، ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا بۆ ئەوەی سەردانی شی جین پینگ، سەرۆکی چین بۆ مۆسکۆ بە بێ بایەخ پیشان بدهن، بووەتە هەڵەیەکی ستراتیژی کوشندە.
وهزیری پێشووی دهرهوهی ئهمهركیا دهشڵێت، ئیدارەی بایدن شکستی هێنا کاتێک رێگەی دا رووسیا و چین یەکبگرن، ئەمەش مەترسییەکی گەورە بۆ ئەمەریکا و هەموو هاووڵاتییەک دروست دەکات، بەو پێیەی ئێستا دوو ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی واشنتۆن یەکگرتوو بوون.
پۆمپیۆ، جهختی كردهوه، هاوبەشی ئابووریی نێوان ئەم دوو وڵاتە گرنگە، کاریگەری لەسەر ئەمەریکا و هەلی کار لە سەرانسەری وڵاتەکەماندا دەبێت و گوتیشی: پێویستە ئامادەبین بۆ وەڵامدانەوە.
سەرۆکی چین رۆژی دووشەممە بە سەردانێکی سێ رۆژە گەیشتە رووسیا، کە یەکەم سەردان بوو بۆ دەرەوەی وڵات دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ خولی سێیەمی سەرۆکایەتی کۆماری چین.