هێزێكی ئه‌منی له شاری كه‌ركووك هه‌ڵده‌كه‌وتنه سه‌ر دوكانه‌كانی بازاڕی خان خورما و هه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵكردنی بازاڕه‌كه و گواستنه‌وه‌یان بۆ عه‌لوه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌كه‌ن.
پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، له شاری كه‌ركووك هێزێكی ئه‌منی هه‌ڵیان کوتاوەتە سه‌ر كاسبكارانی بازاڕی خان خورما و هه‌وڵی ده‌ركردنی كاسبكارانی بازاڕه‌كه ده‌ده‌ن و له‌به‌رانبه‌ردا ناڕه‌زایه‌تی كاسبكاران و خاوه‌ن دوكانه‌كانی ئه‌و بازاڕه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن، نزیكه‌ی 300 دوكان و 10 هه‌زار خێزان بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر بازاڕی خان خورمایه.
کاسبکارێکی ئەو بازاڕە بە کوردستان24ی راگەیاند: “پێشتر لێرە باج و سەرانەمان لێوەردەگیرا، دواتر کە دەنگمان لەدژی ئەو زوڵمە بەرزکردەوە، دواتر حاشای لەوە دەکرد”.