وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ده‌وامی كارمه‌ندانی كه‌مكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 22ـی ئادار / مارسی 2023)، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، لەسەر فەرمانی جەنابی وەزیر رایدەگەیەنین، کە دەوامی فەرمانبەران لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی، داواکارین لە خودای پەروەردگاری مەزن، مانگی رەمەزانی پیرۆز ببێتە دەرفەتی تەبایی و برایەتی و یەکریزی میللەتەکەمان .
بەم بۆنەیەوە لەسەر فەرمانی جەنابی وەزیر رایدەگەیەنین کە دەوامی فەرمانبەران لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و زانکۆکان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەمدەکرێتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی