رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە رێورەسمێکی فەرمیدا لە کۆشکی کۆماری پێشوازی لە محه‌مه‌د شیاع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كرد.
سەرکۆماری تورکیا لە دەروازەی سەرەکیی کۆشکی کۆماری پێشوازی لە محه‌مه‌د شیاع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كرد.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، خولوسى ئاكار، وه‌زیرى به‌رگرى، واحید كریشچى، وه‌زیرى كشتوكاڵ و دارستان، مه‌همه‌ت مووش، وه‌زیرى بازرگانى و عادل كارائیسماعیلئۆغڵو، وه‌زیرى گه‌یاندن و ژێرخان، و شاندى عێراقى کە یاوەری سوودانی بوون، ئاماده‌ى رێوڕه‌سمه‌كه بوون.
دواى رێوڕه‌سمه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ى دووقۆڵى و نێوان شانده‌كان ده‌ستی پێ كرد.
لەلای خۆیەوە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، سوودانی و ئەردۆغان پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و پرسە گرنگەکانی پەیوەندیدار بە هەردوو وڵات تاوتوێ دەکەن.