گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یامی پیرۆزبایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆ بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوای له هاووڵاتییان كرد له كاتی گه‌شت و سه‌یرانه‌كاندا پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن و هه‌روه‌ها پاك و خاوێنی ژینگه‌ش بپارێزن.
جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی له تەواوی كوردستانیانى ئازیز و بنەماڵەى سەربەرزی شه‌هیدان و ئەنفالکراوان و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه قارەمانەکانی كوردستان و هێزە ئەمنییەکان پیرۆز ده‌كه‌ین.
ڕاشیگه‌یاند: بە ئیرادەی پۆڵاینی گەلەکەمان، ساڵی ڕابردوو، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کار و بەرنامەکانی بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاونیشتمانیان، هەنگاوی بێ وێنەی ناو و ئومێدێکی نوێی بۆ خەڵکی کوردستانی خوڵقاندووە.
جوتیار عادل ئاماژه‌شی دا “پێداگری لەسەر تەبایی و هاوهەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئەرکی هەموو لایەکە، و پێویستە بەرژەوەندی گشتی هەرێم بخرێتە پێش هەموو بەرژەوەندیەکی دیکە و تا لەم پێناوەدا بەیەکەوە بتوانین گشت کێشەکان چارەسەر بکەین”.
داواشی لە هاونیشتمانییان كرد لە کاتی گەشت و سەیران دا بۆ دووربوون لە هەر جۆرە کارەساتێک، هێور و پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن و لە هەمووشى گرنگتر پاک‌وخاوێنی ژینگە جوانەکەی کوردستان بپارێزن.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا دووبارە جەژنی نەورۆزی لە هەمووان پیرۆز كرد