لە‌ ھە‌ولێر چواركە‌س دە‌ستگیركران كە‌ بە‌ناوی خێرخوازییه‌وه ‌ پاره‌یان له‌ خه‌ڵك ده‌ستاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیكردنی باندێكی چواركه‌سی ڕاگه‌یاند كه‌ به‌ناوی خێرخوازییه‌وه‌ پاره‌یان له‌ خه‌ڵك ده‌ستاند.

بە گوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، باندێکی چوار کەسییان بە ناوەکانی (م. ن. خ) و (ح. ش. م) و (ھ. ا. ا) و (ڤ. ح. س) دەستگیرکردووە، کە بەناوی رێکخراوێکی خێرخوازیی و نەخۆشخانەی (نانەکەلی) لە گەڕەک و کۆڵانەکانی شاری هەولێر، پارەیان کۆدەکردەوە و چەند جۆرە پەرتووکێکیشیان بە خەڵک دەفرۆشت، کە گوایە پارەی پەرتووکەکانیش بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی نانەکەلییە، بەڵام لە راستیدا خەڵکیان هەڵدەخەڵەتاند.

پۆلیس هەروەها دەڵێت: تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیان داناوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر راگیران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.