ناتۆ به‌نیازه 300 هه‌زار سه‌رباز ئاماده بكات، له سنووره‌كانی نزیك رووسیا، به‌هۆی دابینكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و خه‌رجی زۆر ره‌نگه هاوپه‌یمانێتیه‌كه تووشی كێشه بكات.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی “پۆلیتیكۆ”ی ئه‌مه‌ریكی، وه‌زیرانی به‌رگری هاوپه‌یمانێتی ناتۆ، له 3 و 4 مانگی داهاتوودا له برۆكسل كۆده‌بنه‌وه، له‌ك ۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه به پلانه‌كانی به‌رگری له خاكی هاوپه‌یمانێتیه‌كه ده‌كه‌ن، كه چۆن بتوانن یه‌ك ملیار كه‌سی له چوارچێوه‌ی خاكی هاوپه‌یمانه‌تیه‌كه بپارێزن، هه‌ندێك له به‌رپرسانیش باس له ئاماده‌كردنی 300 هه‌زار سه‌ربازی ناتۆ ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش بڕێكی زۆری خه‌رجی ده‌وێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌زاران سه‌رباز له كه‌مترین ماوه‌دا ئاماده‌ن یارمه‌تی وڵاتانی ناتۆ بده‌ن، ئه‌مه‌ش پێویسته له كۆبوونه‌وه‌ی “ڤیلینوس” له 11 و 12 مانگی ته‌مووزی داهاتوودا یه‌كلایی بكرێته‌وه.
رۆژنامه‌كه روونیشیكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی له‌وشێوه سه‌رباز ئاماده بكه‌یت، پێویستی به مه‌شق و راهێنانی چڕهه‌یه، هه‌روه‌ها پێویستی به سه‌دان هه‌زار جۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش خه‌رجیه‌كی زۆری ده‌وێت.
له ئێستادا وڵاتانی ناتۆ به‌ده‌ست كه‌می چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ناڵێنن، دوای ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆر بۆ ئۆكرانیا، هاوكات یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناتۆ، به‌نیازن مووشه‌كی زیاتر بۆ ئۆكرانیا دابین بكه‌ن.
یانس ستۆڵته‌نبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ، به رۆژنامه‌ی پۆلیتیكۆی راگه‌یاند، ئاستی ئێستای به‌كارهێنانی ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی ئۆكرانیا به‌راورد به ئاستی به‌رهه‌مهێنان نا هاوسه‌نگه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كاتێك پلانه سه‌ربازییه‌كه بۆ وڵاتانی ناتۆ ئاماده ده‌بێت، ده‌بێ هاوپه‌یمانه‌كانی ناتۆ به‌شداری بكه‌ن و سه‌رباز و فڕۆكه و كه‌شتی تانك دابین بكه‌ن، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی هه‌موو بۆشاییه‌كانی پلانه‌كه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی پۆلیتیكۆ، وڵاتانی ناتۆ له ئێستاوه نیگه‌رانن له ئاستی كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان، چونكه ئۆكرانیا پێوستی زۆری به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نوێ وڵاتانی ناتۆ هه‌یه.