پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وردە‌كاریی پشكی ھە‌رێمی كوردستان لە‌ بودجە‌ی گشتیی عێراق بڵاودە‌كرێتە‌وە‌

بەگوێرەى پڕۆژەیاساى بودجەى گشتیی عێراق، هەرێمى کوردستان رۆژانە 400 هەزا بەرمیل نەوت رادەستى حکومەتى فیدراڵى دەکات و هەژمارێکى بانکى بۆ ئەو داهاتى نەوتە دادەنرێت کە لەژێر چاودێریی حکومەتى فیدراڵى دەبێت، بەڵام سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان دەسەڵاتى خەرجکردنى پارەکەى دەبێت و کۆمپانیایەکى نێودەوڵەتیى تایبەتمەند بە وردبینیکردنى داهاتەکە رادەسپێردرێت.