نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجكردنی پارەی مانگی 1ـی وانەبێژانی سنووری شەش پەروەردە ڕادەگەیەنێت.
عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری گشتی وانەبێژان لەهەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، سبەی پێنجشەممە 16ی 3ی 2023 شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 1ی 2023 دابەشدەکرێت لەم پەروەردانە: ( پەروەردەی دەوروبەری هەولێر، پەروەردەی دەشتی هەولێر، پەروەردەی بەردەڕەش، پەروەردەی ئاکرێ، پەروەردەی شەقڵاوە و پەروەردەی مێرگەسۆر).