ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئاداری 2023, بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە ھۆڵی سەنتەری
پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی هەولێر، دووەمین پیشانگاى نێودەوڵەتی بۆ مۆبیلیات و ئامێرى کارەبایی و دیکۆڕ و کەل و پەل و پێداویستى ناوماڵ له شاری ههولێر لە ژێرناونیشانى (ماڵى نموونەى) کرایەوە.
لەم پێشانگایە (11) وڵات و (83) براند بەشدارن کە بۆ
ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
پێشانگای نێودەوڵەتی ماڵى نموونەى له ئاستێكی بهرز و
بهشێوهیهكی زۆر ڕێكوپێك لە ئاستی ستانداردی نێودەوڵەتی ڕێكخراوە.
دووەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى بۆ مۆبیلیات و پێداویستى ناوماڵ، لە 14 تا 18ی ئەم مانگە لە ھەولێر بەردەوام دەبێت.
previous post