سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە كە مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەناو مزگەوتەكاندا دزی لە چەند هاوڵاتییەك كردبوو. 
هەروەها دەڵێت:دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەكاتی نوێژو لەناو مزگەوت دزییان لێكراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای چاودێریكردنێكی چەند ڕۆژە توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەكاتی دزیكردندا لەناو مزگەوت دەستگیربكرێت .
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت:لە ئێستادا تۆمەتبار (ع،ه،ع لەدایكبووی 1972 بەناسنامە عەرەب ) بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و 10 هەزار دۆلاری دزیوە و دانی ناوە بە تاوانەكانیدا .