لەگەڕی بیست و یەکەمی خولی نایابی کوردستان، ئارارات و پێشمەرگە لەم گەڕەدا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و لە پلەکانی یەکەم و دووەم مانەوە، چوارقوڕنەیش یەکەم بردنەوەی لە قۆناغی دووەم تۆمار کرد، ڕۆژنامەی هەولێر هەموو وەرزێک هەفتانە ئامار و زانیارییەکانی خولەکە بڵاو دەکاتەوە.
ئارارات لە پێشەنگی یانەکان مایەوە
لەیارییەکانی گەڕی بیست ویەکەمی خولی نایابی کوردستان ئارارات بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لە شێروانەی بردەوە و پارێزگاری لە خانەی یەکەم کرد، پێشمەرگەی هەولێر لە ڕکەبەری ئارارات بەردەوامە و لەم گەڕادە بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لەیانەی سیروانی نوێی بردەوە، چوارقوڕنە بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە زاخۆی بردەوە، سەیدسادق بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر لەیانەی دهۆکی بردەوە، سۆران دوای دۆڕانە گەورەکەی گەڕی ڕابردووی، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە سێ گۆڵی بێ بەرانبەر لەیانەی چەمچەماڵی بردەوە، دەربەندیخان و هەندرێن بە گۆڵێک یەکسان بوون، شەقڵاوە و برایەتیش بە گۆڵێک یەکسان بوون.
ئامارەکانی خولەکە
لەم گەڕەدا پازدە گۆڵ تۆمارکران، لەکۆێ ٧ یاریی ئەم گەڕەدا ٣ لێدانی سزا هەژمار کرا، هەندرێن لەم وەرزە کەمترین یاری دۆڕاندووە کە سێ یارییە، ئارارات یازدە یاری براوە بووە کە زۆرترینە، چەمچەماڵ و هەندرێن زۆرترین یارییان یەکسان کردووە کە نۆ یارییە، دوای تێپەڕبوونی بیست و یەک گەڕ لە ١٤٧ یاریدا ٢٩٦ گۆڵ تۆمارکراون، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ٢ گۆڵە، ٤٧ لێدانی سزا هەژمارکراوەن، دهۆک زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ١٢ یارییە، ئارارات زۆرترین گۆڵی کردووە کە ٢٨ گۆڵە، سۆرانیش زۆرترین گۆڵی لێکراوە کە ٣٧ گۆڵە.
ڕیزبەندی یانەکانی خولەکە:
١- ئارارات ٣٨
٢- پێشمەرگەی هەولێر ٣٤ خاڵ
٣- هەندرێن ٣٠ خاڵ
٤- شەقڵاوە ٢٩ خاڵ
٥- سەیدسادق ٢٧ خاڵ
٦- سۆران ٢٧خاڵ
٧- ئاکرێ ٢٧ خاڵ
٨- دەربەندیخان ٢٦ خاڵ
٩- برایەتی ٢٦ خاڵ
١٠- چوارقوڕنە ٢٦خاڵ
١١- شێروانە ٢٥ خاڵ
١٢- سیروانی نوێ ٢٤ خاڵ
١٣- چەمچەماڵ ٢١ خاڵ
١٤- زاخۆ ١٩ خاڵ
١٥- دهۆک ١٧ خاڵ
ڕیزبەندی گۆڵکاران:
دوای تێپەڕبوونی بیست و یەک گەڕ بەسەر یارییەکانی خولەکە ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە بەمشێوەیەیە:
١- بەڵێن فایەق– یانەی سەیدسادق ٩ گۆڵ
٢- سەفین ئەمین– یانەی چوارقوڕنە ٨ گۆڵ
٣- ئیسماعیل یاسین – یانەی ئارارات ٨ گۆڵ
٤- دانا کامەران – یانەی برایەتی ٧ گۆڵ
٥- مستەفا حەنون – یانەی ئارارات ٧ گۆڵ
ڕیزبەندی زۆرترین کلین شیت:
١- غەفور عوسمان – یانەی ئارارات ١٩ یاری ١٢ کلین شیت
٢- مەحەمەد یاسین – یانەی هەندرێن ١٧ یاری ٩ کلین شیت
٣- دلێر حاتەم – یانەی سیروانی نوێ ١٩ یاری ٩ کلین شیت
خشتەی یارییەکانی گەڕی بیستەو دووەم
هەینی ١٧/٣/٢٠٢٣
سیروانی نوێ – ئارارات یاریگەی ئاشتی
زاخۆ – ئاکرێ یاریگەی زاخۆ
سۆران – شەقڵاوە یاریگەی سۆران
برایەتی – چوارقوڕنە یاریگەی برایەتی
شەممە ١٨/٣/٢٠٢٣
دهۆک – پێشمەرگەی هەولێر یاریگەی دهۆک
هەندرێن – سەیدسادق یاریگەی هەندرێن
شێروانە – چەمچەماڵ یاریگەی شێروانە
دەربەندیخان چاوەڕوانە