ئەمڕۆ 13/3/2023، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان پابه‌نده به جێبه‌جێكردنى یاسای به‌رده‌وامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره (١٢)ى ساڵى ٢٠٢٢ و زه‌مینه‌سازیى سیاسى و یاسایى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له كاتى دیاریكراودا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وێڕاى پشتیوانیى ته‌واو له ڕه‌وتى گفتوگۆكانى فراكسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌كان، پێشوازى له به‌ره‌وپێشچوونى ڕێوشوێنه ته‌كنیكییه‌كانى ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش بۆ هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین و، ڕایده‌گه‌یێنین كه له ئاستى زه‌مینه‌سازیى یاسایى، سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازه‌یاسایانه‌ى كه پێشتر له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كرابوون ئاراسته‌ى لێژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان كراون، بۆ ده‌ستپێكردنى هه‌نگاوه كردارییه یاساییه‌كان و دروستكردنى سازانى نیشتمانى له نێوان فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه په‌رله‌مانى كوردستان ڕۆژى چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتى ٢٠٢٣⁄٣⁄١٥ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئاسایى بۆ پێكهێنانى لێژنه‌ى تایبه‌ت به كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن ئه‌نجام ده‌دات.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیاندراوەکەیدا داوا له هه‌موو لایه‌ن و فراكسیۆنه‌كانیش دەکات کە ده‌ستوبرد بكه‌ن له گه‌یشتن به تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له‌پێناوى خێراتركردنى پرۆسه‌ى ئاماده‌كاریى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا.