نهێنی به ‌ئه‌ندام نه‌بوونی ئۆكرانیا له ‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرا ده‌كرێت

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پێشووی ئه‌وروپا ده‌ڵێت: سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی پۆڵه‌ندا و هه‌نگاریا رێگربوونه‌ له‌وه‌ی ئۆكرانیا بێته‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا.

مارتن شۆڵتز، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌گۆڤاری دێرشپیگلی ئه‌ڵمانی راگه‌یاند، گومانم هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ندام بوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، چونكه‌ ناتوانین پێوه‌ره‌كانی ئه‌ندام بوون له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا نزم بكه‌ینه‌وه‌.

ده‌شڵێت: به‌خێرایی پرۆسه‌ی به ‌ئه‌ندام كردنی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هۆكاری ململانێكان باشه، ئه‌مه تێده‌گه‌م له‌ رووی مه‌عنه‌ویه‌وه‌ باشه له‌به‌ر هۆكاری سیاسی‌، به‌ڵام ئه‌سته‌مه‌ ئه‌مه‌ جێبه‌جێ بكرێت‌ كاتێك دێیته‌ سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی ئه‌وروپا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ژماره‌یه‌ك وڵات چه‌ند ساڵێكه‌ چاوه‌روانی به‌ ئه‌ندام بوونن له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان ئامانجی خۆیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

به‌رپرسێكی سیاسی به‌هه‌مان سه‌رچاوه‌ی گوتووە: ئه‌گه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپا هه‌ڵنه‌وشێندرێنه‌وه‌ ئه‌وا یه‌كێتی ئه‌وروپا فراوان نابێت.

ئۆلاف شۆڵتز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگەیاندووە: بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وه‌رگرتنی ئۆكرانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، جه‌خت له‌سه‌ر خێراكردنی پرۆسه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ كۆده‌نگیه‌.