کتێبی شـانۆی منداڵان و شازادە بـچـکـۆلەکە تازەترین چاپکراوی نووسەری دیاری منداڵان (کــاروان عـەلـی).
پێک دێت لە چەندین دەقەشانۆی منداڵان، کە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ ناو ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆ و پەیمانگاکانی هونەرەجوانەکان و بەشە پەروەردەییەکان، جگە لەوەی پێویستییەکی زۆری ئەکتەران و دەرهێنەرانی شانۆییە، جێگای ئاماژەپێدانە دەقی شانۆیی منداڵان زۆر کەمە و نووسەری منداڵان و بەتایبەتتر نووسەری دەقی شانۆیی ئەکادیمی هەر زۆر کەمترە، هەر بۆیە کتێبەکە سەرچاوەیەکی زۆر گرنگە بۆ بواری ئەدەبی منداڵان و شانۆی منداڵان.