دکتۆر روشدی سەعید لە کەرکووک دەستگیرکرا

لیوا کاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک راگەیاند، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە، دکتۆر روشدی لە نێو شاری کەرکووک دەستگیرکراوە.

فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک گوتیشی: هۆکاری دەستگیرکردنەکەی لەسەر سکاڵای هاووڵاتیەک بووە.

لیوا کاوە غەریب ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆسیەکەی دکتۆر روشدی لە پەیوەندیداین.