کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، چالاکییەکانی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ترس لە ئیسلام یاخود ئیسلامۆفۆبیا فراوانتر دەکەن.
لەو بارەیەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە زۆر جێگەی دونیا موسوڵمانان رووبەڕووی پەراوێزخستن یاخود پێشێلکاری دەبنەوە، ئەوەش تەنها لەپێناو بیرەوباوەڕەکەیان.
نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادەکاریی بۆ رۆژی جیهانی ئیسلامۆفیا دەکات کە 15ی ئەم مانگە ئەنجامدەدرێت.
لەو رۆژەدا بە ئەمادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی زۆرینەی وڵاتە ئیسلامییەکان هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی ترس لە ئیسلام ئەنجامدەدرێت و داوا دەکرێت رێز لە مافی سەرجەم پێکهاتە و ئاینەکان بگیردرێت.