ئاستی ئاوی رووباری فورات بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە

روانگه‌ی سوورى بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ گوزارشت له‌ دۆخی وشكبوونی رووباری فورات ده‌كەن، به‌هۆی دروستكردنی به‌نداو له‌ توركیا، چونكه‌ رووباره‌كه‌ له‌وێ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت.

روانگه‌ی سووری لە تویتێکدا رایگەیاندووە، وێنەکان ئاماژەن بۆ “کەمبوونەوە و پیسبوونی ئاوی رووباری فورات لە شاری ره‌قه‌ی سووریا”.

لە وێنەکاندا دابەزینی ئاستی ئاوه‌كه‌ دیاره‌ تا ئەو رادەیەی کە بنی رووبارەکە دەردەکەوێت، ئەمە جگە لە بوونی مادەی پلاستیکی و کیسەی خۆڵ كه‌ رووباره‌كه‌یان پیس كردووه‌.

له‌ راپۆرتێكی ئاژانس فرانس پرێسدا كه‌ لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو بڵاوکراوەتەوە‌،  ئاماژەی بە دابەزینی ئاستی رووبارەکانی دیجلە و فورات لە باشووری عێراق دابوو.

بەغدا چەندین جار تورکیا و ئێرانی تۆمەتبار کردووە بە کەمکردنەوەی ئاوی رووباره‌كانی دیجله‌ و فورات ئه‌مه‌ش به‌هۆی دروستکردنی بەنداو له‌سه‌ر ئه‌و دوو رووباره‌.