ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له رێوڕه‌سمێكدا لیوا بارزان قه‌ساب له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر و عه‌قید كاروان حوسێن وه‌ك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستبه‌كاربوون
ڕێوڕه‌سمه‌كه بە ئامادەبوونى ڕێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى ئاسایش و نوێنەرى ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان به‌ڕێوه چوو.
لە ڕێورەسمهكهدا لیوا بارزان هادى قەساب لە شوێنى لیوا تاریق نووری وەک بەرێوەبەرى ئاسایشى هەولێر دەستبەکار بوو و عقید كاروان حسێنیش وەک جێگرى بەرێوەبەرى ئاسایشى هەولێر.
له مەراسیمەکەدا وێڕاى سوپاسگوزارى بەڕێوەبەرى پێشووى ئاسایشى هەولێر، ڕۆڵى دیارى لە پاراستنى ئارامى و ئاسایشى هەولێر و ماندووبوون و دڵسۆزى لە ڕاپەڕاندنى ئەرک و کارەکانى بەرز نرخێنرا، هه‌روه‌ها هیواى سەرکەوتنیان لە کارى داهاتووى بۆ خواست.
به‌هه‌مانشێوه پیرۆزبایى لە بەڕێوەبەر و جێگرى بەرێوەبەرى نوێى ئاسایشى هەولێر کرا و هەموو پاڵپشتی و پشتیوانییەکیان بۆ سەرکەوتنیان لە کارەکەیان دووپات کرایەوە