به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشینگەی عێراق، زانیاری لەبارەی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها میكانیزمی پێشكه‌ش كردنی داواکاری روونكرده‌وه.
ریاز جوندی ئەلکەعبی، بەڕێوەبەری گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگه‌یاند: “سیستەمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە بەشی پاسپۆرتی مەنسوور کراوەتەوە، دواتر له بەغدا و پارێزگاکانی دیکە، لە قۆناغی دووەمیشدا سیستەمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی عێراق بەردەست دەبێت”.
گوتیشی: “پاسپۆرتە ئەلیکترۆنییەکە بەگوێرەی رێنمایی و ستانداردەکانی رێکخراوی فڕۆکەوانی جیهانی دەرچووە، ئه‌مه‌ش ئاماژەیە بۆ ئەوەی تایبەتمەندی ئەمنیی گەورەی تێدایە، هەروەها لاپەڕەی زانیارییەکانیش جیاوازە لە پاسپۆرتی پێشوو، جگە لە سیمی ئەلیکترۆنی لە پاسپۆرتەکەدا، کە زانیاری دەربارەی هاووڵاتییەکە لەخۆدەگرێت و راستەوخۆ دەخوێندرێتەوە”.
بەڕێوەبەری گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق جه‌ختیكرده‌وه: ” میكانیزمی پێشكه‌ش كردن بریتیه له‌وه‌ی، هاووڵاتی له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌كاته‌وه و فۆڕمه‌كه پڕده‌كاته‌وه، دواتر نامه‌یه‌كی پێده‌گات، پاشان ده‌چێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت كارتی نیشتیمانیش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات”.
ده‌شڵێت: ئه‌وانه‌ی به قوڕسی فۆرمه‌كه پڕده‌كه‌نه‌وه، ده‌توانن بچنه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه كارتی نیشتمانی له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن، فه‌رمانبه‌ره‌كه خۆی كاره‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌بوونی كارتی نیشتمانی مه‌رجه بۆ پێدانی پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی، چونكه زانیاری و داتاكان راسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه سه‌ر پاسپۆرته‌كه”.
ئه‌لكه‌عبی باسی له‌وه‌شكرد: “رێکارەکان ئاسان و سادەن، هاووڵاتی هەست بە گۆڕانکارییەکان دەکات، وەرگرتنی پاسپۆرتەکەش لە هەمان رۆژدا دەبێت، هەروەها نرخی دەرکردنی پاسپۆرتەکەش 25 هەزار دینارە وەک رسومات”.