محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، هەفتەی داهاتوو بەشە خۆراکی مانگی رەمەزان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابەش دەکەن. بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، “هەر بەشە خۆراکێک لە عێراق دابەش بکرێت هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.”