ھۆشداری دەدرێت بارانی بەلێزمە دەبارێت

بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەپۆلێکى باران بارینى بەلێزمه هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، سەرەتا بارانبارین مامناوەند دەبێت پاشان شێوازى دابارین دەگۆڕێت بۆ لێزمە بارانى بەردەوام و هەورە تریشقە، کاریگەرى ئەم شەپۆلى بارانبارینە تا رۆژى پێنج شەممە کاتەکانى نیوەڕۆ بەردەوامى دەبێت .

کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، زۆرترین رێژەى دابارین لە بەرەبەیانى رۆژى پێنجشەممە دەبێت لەسەر سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى، قەزاو ناحیەکانى وەک چوارتا، بەرزنجە، ماوەت، چەمچەماڵ، تاسڵوجە، سەنگا، قەرەداغ و پێنجوێن هەروەها بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان لەکاتى بارانبارین ئەگەری بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت. رۆژى پێنج شەم کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتاى دێت.