ئەمڕۆ بانكی ناوەندیی عێراق، 223 ملیۆن و 406 ھەزار و 794 دۆلاری خستە بازاڕەوە.

ماڵپەڕی بانكی ناوەندیی عێراق بڵاوی كردەوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە، 223 ملیۆن و 406 ھەزار و 794دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.
راشیگەیاندووە لەو 223 ملیۆن و 404 ھەزار و 794 دۆلارەی كە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، 123ملیۆن و 306 ھەزار و 794 دۆلاری بۆ حەواڵكردن بووە 100 ملیۆن و 100 ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی بەكاش بووە.
ئەمەیش بۆ دووەم رۆژە لەسەر یەكتر بانكی ناوەندیی عێراق، زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
دوێنێ سێشەممە، بانكی ناوەندیی عێراق 216 ملیۆن و 705 ھەزار و 558دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
بانكی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی یەك دۆلاری ئەمریكی بە ھەزار و 320 دینار بۆ بانك و دامەزراوە داراییە نابانكییەكان دیاریی كردووە، بەڵام ئەمڕۆ لە بازاڕەكاندا نرخی یەك دۆلاری ئەمریكی بە ھەزار و 580 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.