مه‌سرور بارزانی: ئه‌ڵمانیا هه‌میشه‌ دۆست و هاوپه‌یمان بووه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا هه‌میشه‌ دۆست و هاوپه‌یمانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ هاوكاربوون بۆ تێكشاندنی داعش.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (8ـی ئادار/مارسی 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، “ئه‌ڵمانیا هه‌میشه‌ دۆست و هاوپه‌یمان بووه‌، به‌یكه‌وه‌، هاوكاربووین له‌ تێكشكاندنی داعش”.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانیدا هاتووه‌، “ئامانجه‌كانمان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌؛ كوردستانێكی سه‌قامگیر و به‌هێز، بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی دوولایانه‌ و پشتیوانیكردنی ئێزیدییه‌كان