كادیرێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، به ناوی عهلی محهمهد تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاو دەكاتەوە و ئاشكرای دەكات كە ماوەی 19 ساڵە لە ڕیزەكانی حزبەكەیدایە و كارمەندی ئاسایشی یەكێتییە، كەچی بەهۆی ئەوەی ”هەندێك شت“ی لەسەر ئاسایش زانیوە، دەریانكردووە و هەڕەشەی لێ دەكەن.
ئەو كادیرەی یەكێتی كە ڤیدیۆیەكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كردووەتەوە، ئاشكرای كردووە: ”برایەكم حەوت مانگ پێش ئێسته خۆی لەپێناو ئاسایش دانا، لە كاتی ئەركدا گیانی لهدهست دا، نەیانكردە شەهید. ئاسایشی كەركووك هەڕەشەیان لێ كردووم. دواتر پێم دەڵێن بڕۆوە ماڵەوە.“
ئەو كادیرەی یەكێتی لە هەمان تۆماری ڤیدۆییدا دەڵێت: ”بافڵ و قوباد تاڵەبانی خۆیان پێ سەرۆكی یەكێتییە، 19 ساڵە یەكێتیم، زۆر شتمان لەپێناو یەكێتی زەرەر كردووە. بەڵام ئەگەر تا 72 كاتژمێری دیكە نەیەنە سەر هێڵ، زۆر شت هەیە باسی بكەم. جگە لە رۆحم هیچم نەماوە لەدەستی بدەم.“
هەروەك جەخت دەكاتەوە: ”ئاسایشی كەركووك چیان لەدەست دێ با بیكەن، چونكە گەندەڵن. هەڕەشەیان لێ كردووم و سكاڵایان لێ كردووم، ئەوەی بەرامبەر من كراوە بەرامبەر كەس نەكراوە. بڕوانامەی یاسام هەیە، كەچی غەدرێكی زۆرم لێ كراوە. هیوادارم ئێوە بێنە سەر خەت. بزانن ئەم ئەفسەرانەی ئاسایشی كەركووك لە مودیرەوە بۆ خوارەوە چی دەكەن؟ كاتێك كە هەندێك شتم لەسەریان زانی، پێم دەڵێن بڕۆوە ماڵەوە. مووچەم لایانە پێم نادەن، غەدرم زۆر لێ كراوە.“