گرووپی ڤاگنه‌ری سه‌ربازی رووسیا رایگه‌یاند، به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاری باخمووتمان كردووه له رۆژهه‌ڵاتی دۆنێتسك.
یڤگینی پریگۆجین، سه‌رۆكی گرووپی سه‌ربازی ڤاگنه‌ری رووسیا له تێلێگرام بڵاوی كرده‌وه، یەکینەکانی گرووپی سەربازی تایبەتی ڤاگنەر دەستیان بەسەر بەشی رۆژهەڵاتی باخمووتدا گرتووە.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، هەموو شتێک لە رۆژهه‌ڵاتی رووباری باخمووت بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی ڤاگنەردایە.
ده‌شڵێت: ئێمه تووڕه‌یی زێلنیسكی له‌وشاره ده‌بینین به‌وه‌ی به‌رده‌وام چه‌ك و قهمهنی بۆ هێزه‌كانی ئۆكرانیا ده‌نێرێت.
سه‌ركرده‌كه‌ی ڤاكنهرئاشكراشیكرد، ژماره‌ی چه‌كدارانی هێزه‌كانی ئۆكرانیا له شاری باخمووتدا له‌نێوان 12 تا 20 هه‌زار سه‌رباز ده‌بێت.
ئاژانسی فرانس پرێس، له زاری سەربازێکی ئۆکراینیەوە کە ناسنامەکەی ئاشکرا نەکردووە و دەڵێت: “شاری باخمووت ده‌كه‌وێت چونكه بە تەواوەتی گەمارۆدراوین یەکەکان وردە وردە بە گروپی بچووک بچووك پاشەکشە دەکەن”.