خه‌باتی ئافره‌تان و ژنان له هه‌رێمی كوردستان به‌چه‌ند قۆناغێكی سه‌خت و پڕناهه‌مواردا تێپه‌ڕیووه، ئه‌و قۆناغانه‌ش قوربانی زۆری بۆدراوه هه‌تا گه‌یشتۆته ئه‌م ده‌رئه‌نجامه. به‌رده‌وامیدان به‌م خه‌باته پێویستی به پشوودرێژی هه‌بووه، ئه‌گه‌رچی بزوتنه‌وه‌یه‌كی بەرنامەرێژی تایبه‌ت نه‌بووه به‌ڵام كار‌و خه‌باتی ئافره‌تان بۆته هۆكارێك كه پرسی ئافره‌تان بكاته پرسی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه.
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، وه‌ك رێكخراوێك كه نزیكه‌ی سێ چاره‌كه سه‌ده‌یه له‌پێناو داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌تان تێده‌كۆشێت، هێشتا پێداگیری له‌سه‌ر به‌دیهێنانی یه‌كسانی ره‌گه‌زی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌خێزان و كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كاته‌وه، جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت ئافره‌تان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و بگه‌رێندرێنه‌وه ئه‌و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه شایسته‌ی ئافره‌تی كوردستانه، گرنگی به توانا و هزری ئافره‌ت له سیاسه‌ت و ئابووری و كارگێری و بواره‌كانی دیكه‌ش بدرێت و وه‌ك مرۆڤێكی خاوه‌ن به‌هره و كاریگه‌رسه‌یری بكرێت. له‌م رۆژه‌دا به گرنگی ده‌زانین كه جه‌خت بكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر هێنانه‌دی ئه‌م رێگه‌چارانه‌ی خواره‌وه:
- ئافره‌تان له‌سه‌رجه‌م سێكته‌رە جیاوازه‌كاندا به‌شداری كارایان پێ بكرێت و كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی بن له به‌رێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كاندا.
- كوشتنی ئافره‌تان به‌ناوی جیاواز كۆتایی پێ بهێدرێت و به‌چاوی تاوانبار سه‌یری قوربانی نه‌كرێت.
- یه‌كسانی ره‌گه‌زی، مافێكی بنه‌ره‌تی مرۆڤه پێویسته ئه‌م مافه‌ش وه‌ك پیاوان بۆ ئافره‌تانیش به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.
- چالاكوانانی ئافره‌تان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی زیاتر پێکەوە بن بۆبه‌رده‌وامیدان بۆهێنانه‌دی ئه‌و مافانه‌ی كه هێشتا نه‌هاتونه‌ته‌دی و پێویستیان به‌هزری نوێ و میكانیزمی نوێ هه‌یه بۆده‌سته‌به‌ركردنیان.
- كۆمه‌ڵگه و ئافره‌ت دوانه‌یه‌كی لێكدانه‌براون، نابێت هیچ فاكته‌رێك هه‌بێت كه رێگربێت بۆ دووره‌په‌رێزخستنی ئافره‌ت له پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی.
دووباره 8ی مارس له‌ته‌واوی ئافره‌تانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت ستاف و ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، و ته‌واوی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی بوونه سیمبوڵی ئازایه‌تی و شكاندنی كۆت وبه‌ربه‌سته‌كانی ئازادی، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كۆڵنه‌ده‌رانه هه‌وڵی به‌دیهێنانی مافه‌كانیان ده‌ده‌ن.
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
8ی مارسی 2023