پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پە‌یامە‌كە‌ی بارە‌گای بارزانی

هاودەنگ فارووق

پەیامێكـــی نەرم و هاوســـەنگ و كوردانە، ئەوە كورتترین پێناســـەی ئەو پەیامەیـــە كە بارەگای بارزانی بڵاوی کـــردەوە، ئەوەی جێگەی ســـەرنجە، ئەمســـاڵ جیاواز لەســـاڵانی دی، زۆربەی مێدیا و ناوەندە سیاسییەكان و تەنانەت لە بڕیاری سیاسی حیزبەكانیشدا، هەر لایەك تەقەللای ئەوەی دا، فەزڵی ڕاپەڕین و جەربەزەیی خەڵكی كوردســـتان و چاونەترسی مرۆڤی كورد كە بەگژی دیكتاتۆرترین ڕژێمی داگیركەردا چووەوە، بكاتە موڵكی خۆی.

ئـــەوەش چاوبەســـتێكی نەوەكانـــی دوای ڕاپەڕینـــە، لەهەمانكاتـــدا پرۆســـەیەكی پلان بۆدانـــراوە بۆ شـــێواندنی مێژووی ڕێنیسانســـی نەتەوەیەك، لەبارەی ڕووداوێك كە هێشتا زۆرینەی ڕەهای ئەوكەسانە ماون كە ڕووداوەكەیان بەچاوی خۆیان بینیوە، یان لە دروستكردنیدا بەشداربوونە.

لەلایەكی دیكەشـــەوە، وێنە و ڤیدیۆو ئەرشیفی زۆر لەبەردەستدان كە ڕێگە لە شێواندن و بە بارمتەگرتنی ئەو مێژووە دەگرن. لەگەڵ ئەو ڕاستییانەدا، بارەگای بارزانی هەمووانی لەبەردەم ڕاستییەكدا ڕاگرت كە دەڵێت: كورد ڕاپەڕینی كرد، هەموو حیزبەكان و جەماوەری كوردستان مێژوویان گۆڕی، نەك بەتەنیا حیزبێكی دیاریكراو..

یادی ڕاپەڕین بە زەقكردنەوەی ئەو ڕاســـتییە، هاتەوە ســـەر سكەی سروشـــتی و ڕاســـتەقینەی خۆی. چونكە لە هەر گەلی كوردســـتان خاوەنی ڕاســـتەقینەی ڕاپەڕین و بەرهەمەكانی ئو شۆڕشـــەیە، ئەوە ناهەقییـــە بەرامبەر مێژوو و نەوەكانـــی داهاتوو، كە هەوڵ بدرێت ئەو ڕووداوە مەزنەی یەك سەدەی كورد، لەسەر حیزبێك تاپۆ بكرێت..

ڕاپەڕین گەورەترە لەهەموو حیزبەكان، بارتەقای هەموو نەهامەتییەكانی كوردە لەســـەدەی بیســـتەمدا ئاخر چـــۆن دەكرێـــت، مێژوویەك بەو گەورەییە لەسەر ناوچەیەك، یان گروپێكی سیاسی تاپۆ بكرێت.

بـــارەگای بارزانی، ئەمجارەش وەك هەموو جارێكی دی هێڵی ناوەندی و هاوســـەنگی هەڵبژارد، گەلی كوردســـتانی هێنایەوە سەر ستەیجی ســـەركەوتنی ڕاپەڕین و ڕێگەی نەدا لەو ســـەروەرییە بێبەش بكرێت، كـــە ماكینەیەكی میدیایی گەورەی بۆ خرابـــووەكار.

بە زمانێكی نەرم و واقیعی و شارســـتانییانەی پەیوەست بە فەرهەنگی بەرزی پارتی و بارزانی هەڵبژاردو ئیســـتێكی توندی بەو گوتارە سیاســـییە كورتبینە كرد و شەڕی لەسەر خاوەندارێتی گەلی كوردستان لە ڕاپەڕین كرد.