سەرۆک بارزانی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەربڕی و ئەو بابەتانەشی خستەڕوو کە لە کۆبوونەوەکە تاوتوێیان کردووە.
سەرۆک مەسعود بارزانی پاشنيوهڕۆى ئهمڕۆ سێشهممه 07ـی 03ـی 2023 پێشوازى له لۆيد ئۆستن وهزيرى بهرگريى ئهمريكا و شاندێكى ياوهرى كرد، لەمبارەیەوە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: خۆشحاڵم بە پێشوازیکردن لە سەردانەکەی ئەمڕۆی ئۆستن بۆ هەولێر.
ڕاشیگەیاند: لەگەڵ ئۆستن باسمان لە چەند بابەتێک کرد، لەوانە پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی بەگشتیی و هەوڵە بەردەوامەکانی هەولێر و بەغدا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەپێناو بەرژەوەندی هاوبەشدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ سێشەممە لۆيد ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و پاشان سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، ئۆستن لە سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.